هاوژین محمد - تەندروستی -نوێ ژین
دەزانین كە زۆربەی زۆری جەڵتەی مێشك و دڵ لەبەیانیاندا روودەدات،كاتێك كەسێك ئێواران خواردنێكی چەور دەخوات، پاش ۸ كاتژمێر واتە نزیك بانگی بەیانی چەوری ئەو خواردنەی كە خواردوویەتی لە گەدەوە دەچێتە ناو ریخۆڵەكان و پاش ئەوەش چەوریەكی زۆ دەچێتە ناو سوڕی خوێنی ئەو كەسەوە،کەسەکە کاتێک بەیانی لە خەو هەلدەستێت ودەچێتە دەرەوە، جەستەی گەرم دەبێت و لێدانی دڵی زیاتر دەبێت و پاڵەپەستۆی خوێنی بەرزتر دەبێتەوە، ئەو كڵۆ خوێنانەی كە لە ئەنجامی خواردنە چەورەكەی ئێوارە لە لەشیدا دروستبووە لە پێیەكانیەوە جیادەبنەوە و دەچنە ناو سوڕی خوێنەوە .
چۆنیەتی ڕێگیریکردن لە جەڵتە؟
۱-مرۆڤ كە گەیشتە تەمەنی ٤۰ساڵی نابێت شەوانە خۆراكی چەور بخوات، چونكە هەتا بەیانی لە ژێر هەڕەشەی جەڵتەدا دەبێت.
۲- ئەگەر ئێوارانیش لە میوانی بوویت دەبێت كەم بخۆیت.
۳- پاش خواردن كەمێك سركە یان ئاوی لیمۆی سروشتی بخۆ.
٤-پێش خەوتن چەند پەرداخێك ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی خوێن لەخەستبوونەوە بپارێزیت، چونكە خۆراكی چەور ئاوی لەش دەمژێت.
٥- لەوەرزی سەرما دا قاچەكانت داپۆشە و گۆرەوی لەپێ بكە.
کەسەکە کاتێک بەیانی لە خەو هەڵدەستێت و دەچێتە دەرەوە، جەستەی گەڕم دەبێت و لێدانی دڵی زیاتر ئەبێ،ئەو کڵۆ خوێنانەی کە لە ئەنجامی خواردنە چەوریەکەی ئێوارە لە لەشیدا دروستبوە لە پێیە کانیەوە جیادەبنەوەو و دەچنە ناو سوڕی خوێنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق