سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
یەکێتی سزای مامۆستایەکی ئایینی داوە، کە لە پۆستێکدا لە فەیسبووکی خۆی رەخنەی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت گرتووە.
ئەمڕۆ ۳۱ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۱، دوای ئەوەی مامۆستا ئومێد محەمەد قادر، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی برایەتی لە رانیە، پۆستێک لە هەژماری فەیسبووکی خۆی بڵاودەکاتەوە، تیایدا رەخنە لە "قوباد تاڵەبانی" دەگرێت، بە بڕیارێک رادەگیرێت".
هاوکات، غەریب ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەدا :" لەلایەن بریکاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و بە تۆمەتی "تەشهیر" بڕیاری راگرتنی ئەو مامۆستایە دراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، مامۆستا ئومێد وەکو هەر فەرمانبەرێکی حکومەت، سزا و پاداشت دەیگرێتەوە، "داواشمان لێکردووە لەمەودوا خۆی لە تەشهیر، ناوزڕاندن بەدووربگرێت" هەروەها ئەم مامۆستایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، سەردانی وەزارەتی ئاوقافی کردووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق