ئەمـیر عبدالواحید_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەرپرسێکی ئێرانی ڕایدەگەینێت، باشماخ چالاکترین دەروازەی سنووریی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەر لە ڕووی هەناردە، ترانزێتەوە و لە نۆمانکدا بەبەهای نزیکەی سێ ملیار دۆلار کەلوپەل لەو دەروازەیەوە ترانزێت کراوە.
جەواد هیدایەتی، بەڕێوەبەری ترانزێت و گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە دەستەی رێگا و گواستنەوەی وشکانی ئێران رایگەیاند: "دەروازەی هاوبەشی باشماخ لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان چالاکترین دەروازەی نێودەوڵەتییە لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەر، دوای ئەو دەروازەی دۆگارۆنی ئەفغانستان دێت".
هیدایەتی ئاماژەی بەوەشکرد: "بەراورد بەمانگی رابردوو ئاستی هەناردە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانەوە بەرێژی ٤٩٪ زیادیکردووە، لەو مانگەدا ١٥٩.٩٩٦ بارهەڵگر لە دەروازە سنوورییەکانی ئێرانەوە هاتووچۆیان کردوە، لەو ژمارەیەش ٣٧ هەزار بارهەڵگر کەلوپەلیان هەناردە کردوە ١٠ هەزار بارهەڵگر هاوردە و ٧٥٠٠ بارهەڵگریش ترانزێت بوون بۆ وڵاتانی دیکە".
بەخیتار رەحانی پور، چاودێری گومرگەگانی پارێزگای کوردستان رایگەیاند: "لەماوەی ٩ مانگی کۆتایی ئەمساڵدا لە سنووری باشماخەوە بەبەهای ٢ ملیار و ٨٤٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار دۆلار کەلوپەل ترانزێت کراوە، رێژەی ترانزێتی ناوخۆیی ئێران لەم ماوەیەدا ٣٦ هەزار و ٥٦١ تۆن کاڵا بە بڕی ٣٥ ملیۆن و ٧٣ هەزار و ٨٩٤ دۆلار بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "هەر لەو ماوەیەدا ٣٥٢ هەزار و ٦٠١ تۆن کاڵا بە بەهای ٧٤٨ ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٦٥٩ دۆلار ترانزیتی دەرەکی لە دەروازەی باشماخەوە ئەنجام دراوە لە ٩ مانگی رابردودا ٧٣٣ هەزار و ٦٩١ تۆن کاڵا بە ترانزێت گواستراوەتەوە کە بەهاکەی ٢ ملیار و ٦٠ ملیۆن و ١٣١ هەزار و ٢٦٠ دۆلار بوو، بەشێوەیەکی گشتی یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٨٥٣ تۆن کاڵا بە بڕی ٢ ملیار و ٨٤٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزار دۆلار لە باشماخەوە ترانزێت کراوە".
چاودێری گومرگەکانی کوردستان راشیگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە ٩ مانگی رابردوودا بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ رێژەی ٩٥٪ هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە کەمیکردووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق