ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەناوچەی سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون
ئەمڕۆ شەممە،٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی سەوزەوات لە شاری سەرێکانی، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای داگیرکردنی ناوچەی سەرێکانی تەقینەوەی ھاوشێوە لە سەرێکانی و بەشێک لەناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕودەدات،ئەوەش بووەتە ھۆی نائارامی و دڵەڕاوکێ لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق