هاوژین محمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی عێراق درانە دادگا کە ژمارەیان ۲۰ وەزیرە زۆربەشیان لەو کەسانەن کە هەڵگری دوو رەگەزنامەن بە شێوەیەکی غیابی دراون بە دادگا.
ئەمرۆ شەممە، ٢ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۱، لەوبارەیەوە جەمال محەمەداوى ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راگەیاند: "لە چوار چێوەى هەڵمەتى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى، بڕیارە ژمارەیەکى زۆر بەرپرسى عێراقى بدرێنە دادگا
لیستى ئەو ناوانەى دەدرێنە دادگا زیاتر لە ۲۰ کەسایەتین بە پلەى وەزیر لە کابینەکانى پێشو زۆربەشیان، لەو کەسانەن کە هەڵگرى دو رەگەزنامە و بە شێوەیەکى غیابى دراون بە دادگا".
جەختیشکرایەوە: "نابێت کەسانێک بکرێنە وەزیر کە هەڵگرى رەگەزنامە دووەم بن چونکە دادگایی کردنیان ئاسان نابێت بڕیارە ۳۳۳ کەس بە پلەى جیاواز لە نێوان وەزیرو بەڕێوبەرى گشتى و بەرەوخوار بە تۆمەتى تێوەگلان لە گەندەڵى بدرێنە دادگا بەڵام زۆربەى ئەو دادگاییانە بە شێوەیەکى غیابى ئەنجام دەدرێت".
ناوبڕاو وتیشی: "بەشێک لەو کەیسانەى دادگا لێکۆڵینەوەى تێدا کردون کەیسى وەزارەتى کارەبان و لە کابینە یەک لە دواى یەکەکان لەم کەرتەدا گەندەڵى زۆر ئەنجام دراوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق