هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
بەرێوبەرایەتی نەخشەدانانی هەوڵێر کاری راستکردنەوەی زەویەکانی گوندی کۆری یان تەواوکرد، بەزوترین کات کۆبونەوەدەکرێت لەسەر پێدانی زانیاری زیاتر لەبارەی زەوییەکان جێبەجێکردنیان.
ئەمڕۆ شەممە ۲ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۱" سەرۆکایەتی شارەوانی هەوڵێر رایگەیاند:"دوای هەوڵ و ماندووبوونی لێژنەی سەرپەرشتیکاری زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لەڕێگەی لێژنەکانی نەخشەدانان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، کارەکانی ڕاستکردنەوەی نەخشەی زەوییەکان کە لەبەرژەوەندی ئەو خەڵکەیە کە زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆریان پێدراوە تەواو کرا،".
ئاماژەبەوەشکرا:" لە نزیکترین کاتدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ نوێنەری سوودمەندانی زەوییەکانی گوندی کۆری کۆدەبێتەوە بۆ پێدانی زانیاری زیاتر لەبارەی زەوییەکان و جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق