وێنە.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوه کەسێک گیانی لەدەستدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 يناير 2021

وێنە.. بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوه کەسێک گیانی لەدەستدا


 


سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین



وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لەسەر رێگای قەزای بەردەرەش – دارەتوو، رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون.


ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک راێگەیاند:" لە نزیک کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی دووانیان سەختە."


ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە ئێستادا بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.


راشیگەیاند، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، کە ئۆتۆمبێلێکی شۆفلێتی تایبەت بووە و سەرەڕای زیانە گیانییەکان، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق