سوزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتیی سیاسیدا کۆبووەوە و باسی لەوە کرد،کە ساڵی نوێمان بە هیواوە دەستپێدەکەین و پێویستمان بەوەیە لە پرۆگرامی چاکسازیدا یەکگرتوو و بەردەوام بین و گوتیشی ناهێڵن عێراق مایەپووچ ببێت.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا،"کە ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر مرۆڤایەتی سەخت بووە و لە عێراقیش قەیرانەکە زیاتر ئاڵۆز بووە قەیرانەکە و ئەو جووڵە کۆمەڵایەتییە بە هەموو ئەنجامەکانیانەوە بۆ هەمووان وەکو زەنگی مەترسین مانای وایە وڵات لە مەترسیدایە و "گەل متمانەی نەک تەنیا بە هێزە سیاسییەکان، بەڵکو بە وڵات و دامودەزگاکانی لەدەستداوە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەم حکومەتەی ئێستا لە ناوەڕاستی قەیرانەکاندا هات و کاری بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان لەسەر گەلی عێراق کردووە هەروەها گوتیشی: "تارمایی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیمان دوور خستەوە کە خەریک بوو لە زنجیرەکەی درێژی شەڕدا بێتە عێراقەوە."
ناوبراوباسی لەوه شکرد،" کە "هێزە ئەمنییەکان زیاتر متمانەیان پەیدا کردووە و بەهێز بوون سوپاش لە هەر ساتێکدا ئامادەیە دژی هەر مەترسییەک گەل بپارێزێت."
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،"کە ئابووریی عێراق لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و نالەباریی ئابوورییەدا بووەتە گرەوی دەستی نرخەکانی نەوت و گەندەڵی تەڕ و وشکی سووتاندووە."
ئاماژەی بەوەشدا،" کە توانیویانە مووچەی فەرمانبەران دابین بکەن و چاکسازییان کردووە و کاغەزی سپییان ئامادە کردووە کە دەتوانێت رووبەڕووی ئەم قەیرانە و قەیرانەکانی داهاتوو ببێتەوە و گوتیشی: "ناهێڵین عێراق هەرەس بهێنێت و وەک وڵاتانی دیکە مایەپووچ ببێت."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق