سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەی گاپیڵۆنی سەر بە قەزای شارباژێڕ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن رایگەیاند،" ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پرادۆ کە گەشتیاری عەرەبی تێدابوون، لە ناحیەی گاپیڵۆنی سەر بە قەزای شارباژێڕ وەرگەڕا و بەهۆیەوە هەشت کەس بریندار بوون و دووکەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا."
وتیشی:"لە رێگەی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق