نەخۆشی تالاسیماو نیشانەکانی و چارەسەرکردنی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 يناير 2021

نەخۆشی تالاسیماو نیشانەکانی و چارەسەرکردنی


  


هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین


 

تالاسیما كە بە كەم خوێنیش بەناوبانگە یەكێكە لەو نەخۆشییە درێژخایەنانەی كە بەهۆی بۆماییەوە مرۆڤ توشی دەبێت، پزیشكانی پسپۆڕیش ئاماژە بەوە دەكەن چاكبوونەوەیان نیەو تەنها دەبێت مامەڵەی تەندروست و بەبەرنامەی لەگەڵ بكرێت.



نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیما:


۱-هیلاك و بێهێزبوونی زۆر.


۲-تێكچوونی ڕەنگ و زەرد هەڵگەڕانی پێست.


۳-گەشەی ئێسكەكانی دەموچاو بە شێوەیەكی ناسروشتی.


٤-لاوازی گەشە و ئاوسانی سك.


٥-تێربوونی ڕەنگی میز.


چۆنیەتی چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما:


۱-پێدانی خوێن.


۲-پێدانی مۆخی ئێسك.


۳-نەشتەرگەری لابردنی سپڵ و زراو.


نيشانه‌ نادیارەكانی تالاسیما ئەمانەن:



۱-  بەردەوام کەم خوێنە و پێویستی بە پێدانی خوێن هەیە لە نەخۆشخانە.


۲- زوو ماندوو دەبێت و هەست بە شەکەتی و کرژبوونی گیانی دەکات.


۳-  سەری گێژ دەخوات و بێ هۆش دەبێت.


٤- هەندێک کات جگه‌ر و سپڵی هەڵدەئاوسێت و جەستەی تەواو بێزار دەبێت و تووشی زه‌ردوى دەبێت.


٥- خێرای لێدانی دڵی کەمدەبێتەوە و خواردن کەم دەخوات.


٦- گەشەکردنی خاو دەبێتەوە بەتایبەتی لەڕووی باڵا و کێشەوە.


۷-ڕەنگی میز دەگۆرێت.


٨-هەندێکجار لەشی نەخۆشەکە زیاد لە سنوری خۆی خڕۆکەی سور دروستدەکات.


۹-هەوکردنی بەگشتی زیاد دەکات، بەهۆی زۆری خوێن وەرگرتنەوە ڕەنگە تووشی نەخۆشی خراپتر ببێت.



گرنگە هەردوو ڕەگەز پێش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری پشکینین ئەنجام بدەن، چونکە هەندێک کەس هەڵگری نەخۆشیەکەن بەڵام دەرناکەوێت بەتایبەتی ئەگەر ئەو دوو کەسە خزمی یەکتری بن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق