سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، یاسر ئەبو موعەلیم سەرۆکی هێزی تایبەتی حزبوڵای عێراق، لە بابل بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییوەتەوە، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە ۲۰ـی شوباتی ۲۰۲۱، میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، یاسر ئەبو موعەلیم سەرۆکی هێزی تایبەتی حزبوڵای عێراق، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستدا، هەروەها لە کاتی تێپەڕبوونی لیوای ٤٧ـی حەشدی شەعبی، بە بۆمبی چێنراو کرایە ئامانج،جگە لە خۆی چەکدارێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە".
ئەبو یاس موعەلیم، سەرۆکایەتی هێزی تایبەتی لیوای ٤٧ـی سەر بە حەشدی شەعبی دەکات، کە هاوکات سەرۆکی هێزی تایبەتی حزبوڵای عێراقیشە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، تەقینەوەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراقدا روویدا، کە تیایدا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢٠ کەسیش برینداربوون، داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق