سوودەکانی گوڵە بەڕۆژە بۆ جەستە چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 20 فبراير 2021

سوودەکانی گوڵە بەڕۆژە بۆ جەستە چین؟



مەریەم ئەحمەد ــ تەندروستی ــ نوێ ژین


گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لەچەرەسە زۆر باوەکان،  ئەم جۆرە چەرەسە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریە گرنگەکان کە کۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت.


گرنگترین سوودەکانی گوڵە بەڕۆژە ئەمانەن:

١- زۆرر بەسوودە بۆ قژ و ئێسک.

٢- ئەگەر دەتەوێت لەنەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە پارێزراوبیت ڕۆژانە بڕێک گوڵەبەڕۆژە بخۆ.

٣- زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەمخوێنیان ھەیە چونکە دەبێتە ھۆی زیادبونی ڕێژەی خوێن.

٤- ڕیگری دەکات لە کلۆربونی ددان.

٥- ڕێژەی کۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناوخوێن دادەبەزێنێت.

٦- بۆ ئافرەتی دوگیان زۆر بەسوودە چونکە بڕێکی باش ترشی فۆلیک لەپێکھاتەیدا ھەیە و ئەمەش بەسوودە بۆ ئافرەتی دوگیان و منداڵەکەی ناوسکی.

٧- لەناو گوڵەبەڕۆژا ڤیتامین "ئەی، دی، ئی" ھەیە ئەمەش بۆ گەشەی جەستە و جوانکردنی پێست و ڕێگری کردن لە پیربونی پێشوەختی پێست و ددان و ئێسک زۆر بەسوودە.

٨- ڕێگری دەکات لە ئەستوور بوونی ملولەکانی خوێن بەھۆی چەوری ناو خوێنەوە.

٩- ئەم چەرەسە میز پێکەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی میزەڵدانیان ھەیە.

١٠- زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن، چونکە ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی سی.


هه‌روه‌ها، گولەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "ئی‌" و زینک و مەگنسیۆم و سیلینیۆم و زەیتی ئۆمیگا شەش، ئەمانەش زۆر پێویستن بۆ جەستەی مرۆڤ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق