شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،لەسلێمانی تەقەكەرێك لەڕووداوێکی تەقەکردن دەستگیركرا دوای ئەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت.
ئەمڕۆ شەممە ۲۰ـی شوباتی ۲۰۲۱،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:"دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تەقە دەکەن و ئارامیی و ھێمنیی شار دەشێوێنن و ترس و دڵەڕاوکێ لای ھاوڵاتیان دروستدەکەن،توانرا کەسێک دەستگیربکرێت.
ناوبراو باسی لەوەشکرد:"دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لەشاری سلێمانی "شەقامی سالم - سەوەڵەکە"ڕویدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا".
لەکۆتایشدا پۆلیسی سلێمانی ووتی:"لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە ماڵی تۆمەتبار پشکنراو توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارچەیەک چەک و چەندین فیشەکدا،وە لە ئێستادا تەقەکەرەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق