هەولێر.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 21 فبراير 2021

هەولێر.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا




مەریەم ئەحمەد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین


پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد، كە كێشەی كۆمەڵایەتیی بۆ خانەوادەكەی دروست دەكرد.



پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بەناوی "ب،ح،و" دەستگیرکردووە، كە كێشەی كۆمەڵایەتیی بۆ خانەوادەكەی دروست دەكرد.و ببووە مایەی بێزاری بۆیان، وە كە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر بڕێک  كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و كۆمەڵێك فیشەكی زیندوو و ماددە كحولییەكاندا گیرا.



 هەروها، تۆمەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی ۷ـی توندوتیژیی خێزانی ۱٤ـی هۆشبەرەكان راگیراوە لێکۆلینەوە لەگەلی بەردەوامە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق