کەش و ھەوا_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان،پێشبینیەکانی کەش و ھەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،ئەمڕۆ بەفر بارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و شارەکان بەردەوام دەبێت،سبەی بەڕێژەیەکی کەمتر بەفر بارین بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٦ پلە دەبێت،لە سلێمانی ٦ پلە دەبێت و لە دھۆک ٦ پلە دەبێت،لە کەرکوکیش ١٠ پلە دەبێت.
سبەی،بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٩ پلە دەبێت،لەسلێمانی ٩ پلە دەبێت،لە دھۆک ٩ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ١٢ پلە دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق