پرخە پرخ چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 5 مارس 2021

پرخە پرخ چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

 



هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین


هەندێک کەس بە شەودا پرخە پرخ دەکەن له‌ كاتى خه‌وتندا،بەمەش کەسانی دەوروبەریان بێزار دەکات، پرخە پرخ چەند هۆکارێکی هەیە و چەند ڕێگه‌یەکیش هەن بۆ چارەسەرکردنی.



ڕێگه‌کانى چاره‌سه‌ركردنى پرخه‌ پرخ ئه‌مانەن:


۱- شێوازی خەوتنەکەت بگۆڕە: خەوتن لەسەر پشت دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ مەڵاشووت بەرە و قوڕگت شۆڕببنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی دەنگێکی لەرینەوە لەکاتی خەودا، بۆیە واباشترە لەسەر لاتەنیشت بخەویت.


۲- کەمکردنەوەی کێشی لەش: کەمکردنەوەی کێشی لەش لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی پڕخەی خەو، چونکە زۆرجار بەرزبوونەوەی کێشی لەش دەبێتە هۆی دروستکردنی فشار لەسەر بۆڕی هەناسەدان لەناو ملدا۰


۳- خواردنەوە کحولییەکان: خواردنەوە کحولییەکان دەبێتە هۆی هیلاککردن و تێکدانی ماسوولکەکانی بەشی پشتەوەی مل، ئەمەش کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر هەناسەدان لەکاتی خەودا، پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە خواردنەوەی کحول ٤ بۆ ٥کاتژمێر بەر لەخەوتن زۆرجار دەبێتە هۆی پرخە.


٤- کەم خەوی:هەبوونی بەرنامەیەکی خراپ بۆ خەوتن بەهۆی زۆر کارکردن و خۆ هیلاککردنەوە کاریگەری خراپی دەبێت، چونکە خەوتن لە دوای ماندوبونێکی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی لەکاتی خەودا ماسولکەکان بەشێوەیەک تێک بچن لەرەلەر و پرخە پرخ دروست بکات لەکاتی هەناسەداندا، بۆیە وا باشە کە بەرنامەیەکی باشی خەوتن بۆ خۆت دابنێیت و شەوان لەکاتی خۆیدا بخەویت.



٥- خواردنە شیرنەمەنییەکان:لەگەڵ کەمبوونەوەی شلەمەنی لە لەشتدا، دەردراوەکانی ناو دەم و لووت زیاتر لینجاوی دەبن .



هۆکارەکانی پرخەکردن به‌ گشتى له‌م خاڵانه‌ى پێکدێت:


۱-جگەرە کێشان:  جگەرەکێشان دەبێتە هۆی ئاوسانی ناوپۆشی گەروو.


۲- خواردنی دەرمانی هێورکەرەوە: دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی گەروو.


۳- هەناسەدان لە ڕێی دەمەوە: وا دەکات هەوا بەر بەشی دواوەی گەروو بکەوێت.



 شارەزایان ئامۆژگاری ئەو كەسانەی دیارەدەی پرخە پرخیان هەیە لە نوستن دەكەنەوە كە بەر لە نوستن خۆیان لە خواردن و خواردنەوەی ماستاو و سووركراوەكان و خواردنەوەی كحولییەكان و شیرنەمەنی بە دوور بگرن۰

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق