ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵەو ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان کردووە، لەجۆری ٢٥ ھەزار دیناری لەناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.
ئاماژهی بەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.
لەئێستاشدا، ھەریەک لەتۆمەتباران:
(ئ، س، ر)
(د، ھ، أ)
(أ، ع، أ)
(ر، ن، أ)
(ن، ع، أ)
بەپێی ماددەکانی ٢٨٩ و ٢٩٨ و ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق