سوودە گرینگەکانی ڕۆنی مێخەک چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 26 مارس 2021

سوودە گرینگەکانی ڕۆنی مێخەک چین؟




هاوژین محمد-تەندروستی-نوێ ژین


 

ڕووەکە بۆن خۆشەکە "مێخەک" لە کوردستان لە دروستکردنی خشڵ و بەتایبەت ملوانکەدا بەکاردێت و جوانییەکی تایبەتی هەیە، لە هەندێ وڵاتی جیاوازیش وەک جۆرێک لە بەهارات بۆ خۆشکردنی تامی خواردنەکان لە چێشتخانەی ماڵەکاندا هەیە و بەکاری دەهێنن.


سوودەگرنگەکانی ڕۆنی مێخەک ئەمانەن:



۱-یەکێک لە بەکارهێنانە گرنگەکانی مێخەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددانەکانە ئەم ڕۆنە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاککردنەوەی ناو دەم لە میکرۆب و بۆنی ناخۆشی دەم کەمکدەکاتەوە.



۲-یارمەتی هێوربوونەوەی ئاوساوی جومگەکان دەدات و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارەی بەهۆی ڕوماتیزمەوە توشی دەبیت.



۳- ڕۆنی مێخەک بەسوودە بۆ تەندروستی ماسولکەکان.



٤-یارمەتی ڕزگاربوون لە سەرئێشە دەدات کە بەهۆی هەوکردن و فشارەوە توشی دەبیت.



٥-بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژەئۆکسیدەکان یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری دەدات و جەستە لە توشبوون بە ڤایرۆس دەپارێزێت۰


بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانە مێخەک وەک زۆر ڕووەکی تر دەرمانێکی سروشتییە و ڕۆنی مێخەک چەندین سوودی تەندروستی هەیە۰

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق