هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
له باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی باکووری بەغدا پایتەختی عێراق،گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی ۲۰كه‌سی تیادابوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ۷ـی ئازاری ۲۰۲۱،"ئەحمەد ئەکرەم" عەقیدە له هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، رایگه‌یاند له نزیك گوندێك له باشووری شاری تكریت ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
ئەحمەد ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ،كه ته‌رمی ۲۰ كه‌س له گۆڕه‌كه‌دا بووه و ده‌ستیانكردووه به ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
عه‌قید ئەحمەد ئەکرەم ڕاشیگەیاند،كه هێشتا نازاندرێت ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن كێوه كوژراون و گوتی: "شوێنی لێدان و گولـله له‌سه‌ر چه‌ند ته‌رمێك ده‌بیندرێن،گومان له‌وه ده‌كرێت ئه‌وانه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه كوژرابن".
عەقید ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م، ئەوەشی خستەڕوو،کە لە ئێستادا ڕێکارەکانی ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان ده‌ستی پێكردووه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق