بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەمال خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 30 مارس 2021

بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەمال خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد


 




هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین


پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.


 ئەمڕۆ سێشەممە ۳۰ـی ئاداری  ۲۰۲۱" بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگایی سلێمانی ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ۲۰۲۰، دوو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ بەدەستی باوکیان كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆَڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد"۰


 شایەنی باسە، تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆَڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد"۰


 جەختیشکرایەوە:تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق