سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
لیوای فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە نێوان دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی هەولێر، توانرا چەند تیرۆرستێکی داعش دەستگیر بکەن.
لیوا یەحیا رەسوڵ،فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ڕایگەیاند:" لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە نێوان دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی، توانراوە چەندین تیرۆرستی داواکراو لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستگیربکەن، بە پشتبەستن بە" زانیاری ورد و گەڕان و هەماهەنگی لە نێوان دژەتیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی".
هاوکات، لە یەکەم چالاکیدا توانراوە دوو تیرۆرستی داواکراو کە هەڵاتووی زیندانی ئەبوغرێب بوون، لە ۲۰۱۳ دا دەستگیر بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا سێ ئەمیری داعش لە ناوچەکانی باکووری بەغدا دەستگیربکرێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکی دیکەی داعش لە ناوچەکانی هەرێم.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق