سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایدەگەیەنێت، لەپشووی نەورۆزدا سێ مامۆستا بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و دۆخەکە مەترسیدارە.
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند: "تەنیا لە پشووی نەورۆزدا سێ مامۆستا بەهۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها جەخت لەوەدەکاتەوە، "دۆخی کۆرۆنا مەترسیدارە، هەر بۆیە تا ئێستا تەنها بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن پۆلی ١٢ دراوە".
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیازکراوە دەرگای قوتابخانەکان نەکرێتەوە و رەنگە پشووەکانی خوێندن درێژبکرێنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق