سودە تەندروستیەکانی خواردنی مریشک - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 28 أبريل 2021

سودە تەندروستیەکانی خواردنی مریشک


 

نوا ستار_ تەندروستی_ نوێ ژین



وەکو دەزانین خواردنی مریشک وەکو ژەمێکی سەرەکی بەکاردەهێنرێت لەلایەن زۆربەی خەڵکیەوە کە تیدا چەند سوودێکی تەندروستی هەیە کە بریتین لە:


١. مریشک خۆراکێکی تێدایە پەیوەستە بە میزاجەوە" مریشک لە تریپتۆن پێکاهاتووە کە ترشێکی ئەمینیە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی سیرۆتینە لە مێشکدا. سیرۆتین " هەستی باشبوونە" کە مادەیەکی کیمیای دەماریە پەیوەست بە میزاجی کەسەکەوەیە.


٢. مریشک ڤیتامین و مادە کانزایەکانی پەیوەست بە فرمانەکانی مێشک دەدات" گۆشتی مریشکی سپی یان قاوەیی ڤیتامین B12 و کولین تێدایە، کە بەیەکەوە یارمەتی گەشەی میشکی منداڵ دەدات، یارمەتی کۆئەندامی دەمار دەدات بە باشی فەرمانەکان جێبەجێبکات و یارمەتی درککردنی شتەکان دەدات لە گەوورەکاندا.


٣. خواردنی مریشک ئاسانە" بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی جوین و قووتدانی خواردنیان هەیە یان تام گۆڕین، مریشک سەرچاوەیەکی هەمە چەشنە بۆ پڕۆتین.


٤. مریشک ماسولکە درووست دەکات" مریشک سەرچاوەیەکی پڕ دەوڵەمەندی پڕۆتینە بۆ ئەو کەسانەی پارێزی لە خواردندا دەکەن. ٣٠ گرام پڕۆتین لە هەر ژەمێکدا دەکرێت یارمەتی گەشەی ماسولکە بدات.


٥. مریشک ئێسک بەهێز دەکات" مریشک سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە کە ئەمەش یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات.


٦. مریشک بۆ تەندروستی دڵ بەسودە" مریشک ئەو ڤیتامین و کانزایانەی کە بە کەمی دەخورێن تێیدایە، و دەکرێت لە خواردنەکانماندا هەبێت بۆ دڵێکی تەندروست، کەمبوونەوەی چەوری و کۆڵسترۆڵ.


٧. مریشک ڕێگایەکە بۆ کێش دابەزاند" گۆشتی مریشک سەرەچاوەیەکی نایابی پڕۆتینە کە جەستە بە ئاسانی دەتوانێت بەکاریبێنێت. ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین دەکرێت ڕێگایەکبن بۆ ڕێکخستنی کێشی لەش و شەکری ناو خوێن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق