مستەفا کازمی عێراق جێدەھێلێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 يونيو 2021

مستەفا کازمی عێراق جێدەھێلێت


 هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بۆ چالاککردنی ڕێکەوتنامەی نێوان بەغدا و یەکێتی ئەوروپا ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرەو  برۆکسل بەڕێکەوت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە ۲۹ـی حوزەیرانی ۲۰۲۱، "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەغدای بەجێهێشت بۆ شاری بڕۆکسلی بەلجیکا.

بەر لەم گەشتە، "مستەفا کازمی" ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بۆ چالاککردنی رێکەوتنامەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایە، بەتایبەت لە بواری ئابوریدا.

وتیشی: "نەبوونی پلانی ستراتیژی باش و گونجاو، لە ناوچەکە وایکردووە عێراق رووبەڕووی گرفتی کەمی کارەبا ببێتەوە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیش، بڕیارە بەم نزیکانە چەند وێستەگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەینەوە".

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق زنجیرەیەک دیدار و دیالۆگ لەگەڵ لایەنی بەلجیکاو یەکێتی ئەوروپا ئەنجامبدات، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری عێراقی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق