سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
سەرۆکى ده‌سته‌ى گشتى وه‌بەرهێنانى هه‌رێمى کوردستان رایدەگەیێنێت، داوایان له خاوه‌نى پرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون کردووه کارئاسانى بۆ هاوڵاتیان بکه‌ن، له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قیستەکانیاندا.
ئەمڕۆ ٢٩ـی حوزەیران ٢٠٢١، محەمه‌د شکورى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتی وه‌به‌رهێنانى هەرێم ڕایگەیاند: "هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن پێدانه‌وه‌ى قیسته‌کان له‌لا‌یه‌ن هاوڵاتییانه‌وه به شێوەیه‌ک بێت، کە له ئاست بار و گوزه‌رانى ئێستاى خه‌ڵکدا بێت، ھەروەھا به‌شێک له خاوه‌ن پرۆژه‌کان به ده‌م داواکارییه‌که‌وه هاتوون".
دەشڵێت، "به دیاریکراوى داوامان کردووه هه‌ر ١٠٠ دۆلارێک به‌رامبه‌ر به ١٣٠ هه‌زار دینار دیاری بکرێت و ئه‌و زیاده‌یه‌شى ده‌مێنێته‌وه، بخرێته سه‌ر قیسته‌کانى دواتر خۆشبه‌ختانه هه‌ندێک له خاوه‌نى پرۆژه‌کان، به داوکه‌ى ئێمه ڕ‌ازى بون و هاوکار بوون".
ماوەی چەندین مانگە، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەجۆرێک بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک نزیک بە ٣٠ هەزار دیناری عێراقی زیادیکردووە، ئەمەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی کردووەتە سەر تەواوی هاوڵاتیان، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان لەسەرە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق