سەیران عزیز _تەندروستی _نوێ ژین
ھەندێ کەس لە وەرزی ھاویندا بە ڕادەیەکی زۆر ئارەق دەکەنەوە، کە ئەوەش دەبێتە ھۆی بێزاری و بێتاقەتییەکی زۆر، لەم بابەتەدا باس لە ھۆکارو چارەسەرییەکانی زۆر ئارەق کردنەوە دەکەین.
"ئارەقکردنەوە" کردارێکی ئاساییە کە بەسەر جەستەی مرۆڤدا دێت، ئەمەش بۆ ھاوسەنگ کردنی پلەی گەرمی لەش و ڕزگاربوون لە ژەھری جەستە کە لە ڕێگای پێست دەکرێتە دەرەوە.
ھۆکارەکانی زۆر ئارەقکردنەوە:
١-زۆری ڕێژەی ھۆرمۆناتی جەستە، کە لە ڕێگای غودەی دەرەقییەوە دەردەدرێن.
٢-تووشبوون بە ھەندێك نەخۆشی، وەك شەکرە ونەخۆشییەکانی جگەر.
٣-سەرفکردنی وزەیەکی زۆری جەستەیی یان مێشکی، زیاتر لەوەی لە توانای مرۆڤدایە.
٤-توشبوون بە حاڵەتی دەروونی جیاواز، وەك قەلەقی و دڵەڕاوکێ و ترس.
ھەندێك ڕێگا بۆ چارەسەری ئارەقکردنەوەی زۆر:
١-خۆشتن بەشێوەیەکی ڕۆژانە، پسپۆڕان بەیانیان بە باشترین کات دادەنێن بۆ خۆشتن.
٢-گۆڕینی جل و بەرگ بە بەردەوامی.
٣-دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی بۆنی عەتری بەھێز.
٤-وەرزشکردن بەبەردەوامی، ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزش دەکەن، جەستەیان ڕادێت لەگەڵ سەرفکردنی وزەیەکی زۆر، بەمەش جەستەیان بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئارەق دەردەدات.
٥-گرنگیدان بە جۆری خواردن، ھەندێك خواردن ڕاستەوخۆ کاردەکەنە سەر ئارەقکردنەوەی جەستە، پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن بەکارھێنانی بەھاراتە تونەکان کەم بکەینەوە، دووربکەوینەوە لە زۆر خواردنەوەی قاوە.
پاش تاقی کردنەوەی ئەو ڕێگا چارەسەرانە، ئەگەر ھەستت کرد کێشەکەت چارەسەر نەبووە و بەڕێژەیەکی زۆر ئارەق دەکەیتەوە، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ ئەو حاڵەتە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق