دلێر اسماعیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەنقەرە سەرکۆنەی بڕیارێکی ئەمەریکا دەکات، کە ناوی تورکیای خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە بازرگانی بە منداڵان دەکەن و چەکداریان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا، تۆمەتەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە چەکدارکردنی منداڵان ڕەتکردەوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی ئەمەریکای کرد، کە ناوی تورکیای خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی منداڵان چەکدار دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە" واشنتن سیاسەتی دووفاقی لەم بابەتەدا پەیڕەوکردووە، لەبری ئەوەی پەکەکە و پەیەدە بخاتە لیستی ئەوانەی منداڵان چەکدار دەکەن، بەبێ بنەما تورکیا دەخاتە ئەو لیستەوە".
ڕۆژی پێنجشەممە ی ڕابردوو ئەمریکا ووڵاتی تورکیای خستە ناو لیستی ئەو ووڵاتانەی کە بازرگانی بە منداڵان دەکەن و چەکداریان دەکەن و بەکاریان دێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق