هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەسەر مەترسی لەناوچوونی زاراوەی هەورامی وەزیری ڕۆشنبیری بە نوسراوێک، داوا لە وەزیری پەروەردە دەکات ئەم زاراوەیە بخرێتە ناو پڕۆگرامەکانی خوێندن.
چوارشەممەی ڕابردوو ۳۰ـی حوزەیرانی ۲۰۲۱، "حەمەی حەمەسەعید" وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوسراوێک ئاراستەی وەزیری پەروەردە "ئالان حەمە سەعید" دەکات و دەڵێت: "ماوەیەکە خوێندنەوە و نوسین بە شێوەزاری هەورامی بووەتە جێی باس و قسەی لێدەکرێت، هەندێکجار داواکاری دڵسۆزانە کراوە، هەندێک جاریش گلەیی لە خەڵک و ڕۆشنبیرانی ناوچەکە هەیە، لەوەی کە حکومەتی هەرێم گرنگی بەم شێوەزارە نادات لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا.
وتیشی:"ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە یونسكۆ هۆشداری دەدات، لە لەناوچوونی چەند زمان و زاراوەیەك كە "هەورامی" یەكێك لەوانە".
لەكاتێكدا هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای وەزارەتی پەروەردە هەموار بكرێتەوە، وەزیری ڕۆشنبیری لە نوسراوەكەیدا داوادەكات لە قۆناغی بنەڕەتیدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەك بە زمانی هەورامی بخوێندرێت.
هەروەها داوا دەکات زاراوەی هەورامی لە فەوتان بپارێزرێت، كە دەیان هەزار لاپەڕە دەستنووسی كۆنی پێنووسراوەتەوە و لە ڕابردوودا زمانی نووسین و ئەدەبیاتی كوردی بووە، وەزارەتی پەروەردە بەدواداگەڕان بۆ ئەو پرسە بكات و بیخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ بڕیاردان لەسەری.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق