ئێران سنوورەکانی بەڕووی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردووەتەوە و هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی پەروێزخان دەستپێکردۆتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ۳ـی تەمموزی ۲۰۲۱، پارێزگاری شاری "قەسری شیرین" رایگەیاند، گەشتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن لەرێگەی مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆی گەشتیاری بکەن.
هەروەها وتیشی: "ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی بەندەرەکانی قەسری شیرین بەپێی پرۆتۆکۆلی تەندروست دەبێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر لە سنووری پەروێزخان توندتر دەکرێت".
بڕیاری کرانەوەی مەرزی پەروێزخان بەروی گەشتیاراندا لەکاتێکدایە، ئێران پێشتر بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی گەشتیاری قەدەغەکردبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق