سەیران عزیز _ ناوەندی ھەواڵ _نوێ ژین
ھێـزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی بەزاندی سنوور، گەنجێکی کورد لە "ناحیەی بیارە"ی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە دەستگیر دەكەن، باس لەوەش دەکرێت کە بە شەق و زلە بردوویانەتە ناو خاكی ئێرانەوە.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لە لایەن ھاوڵاتیانی ناحیەی بیارەوە ئاگادار كراینەوە، لە ڕووداوی دەستگیركردنی ھاووڵاتییەك لە لایەن ھێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەجێ بەدواداچوونمان بۆ كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی پەیوەندیمان بە پاسەوانی سنووری ناوچەكەوە كرد پێیان ڕاگەیاندین، ئەو ھاوڵاتیە چووەتە خاكی ئێرانەوە سنووری بەزاندووە بەھۆی ئەوەوە ڕووداوەكە ڕوویداوە.
بەڕێوبەری ناحیەی بیارە لەبارەی ناسنامەی گەنجەکە ووتی، تا ئێستا بە ڕوونی ناسنامەی ھاوڵاتییەکە دیار نییە و لە بەدواداچوونداین لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە بۆ ئازاد كردنی.
ئەمەش لە کاتێکدایە ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران، چەندین جار ھاووڵاتییانی سنورەکە ئاگادارکراونەتەوە، کە بەزاندنی ئەو سنوورە ڕێگە پێدراو نییە و ڕووبەڕووی کێشەیان دەکاتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق