هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پیشنیازیان كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە لە مانگی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن بۆ سەرجەم پۆلە ناکۆتاکان دەستپێبکات
ئەمڕۆ شەممە ۳ـی تەمموزی ۲۰۲۱، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم "ئالان حەمە سەعید" لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە وەزارەتی پەروەردە پیشنیازی كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢١ بێت بۆ پۆلەكانی ١ هەتا ٦ـی بنەڕەتی.
ئەوەشی خستەڕوو كە پیشنیاز كراوە خوێندنی پۆلەكانی "٧و ٨و ٩" ـی بنەڕەتی لە ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢١ بێت، پۆلەكانی ١٠و ١١و ١٢ لە ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢١ بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد كە دەیانەویت ساڵی نوێێ خوێندن ئاسایی بێت، سەرجەم ئەو بابەتانەی کە نەخویندراوەن بۆ خوێندنكاران قەرەبوو بكرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق