بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر بودجە نەبووە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 3 يوليو 2021

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر بودجە نەبووە

  


 

سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین


لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەێنێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی کورتهێنان لە بودجەدا نەبووە، کورتهێنان لە خەرجی بەکاربردن و خەرجی وەبەرهێنان نزیکەی٣٠ ترلیۆن دینارە.


هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پڕکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەدا نەبووە، لە کاتێکدا ئێستا بۆ سەرووی ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە".


جبووری ئاماژەی بەوە كرد، پوختەی نرخی بەرمیلێك نەوت دوای دەرکردنی خەرجەییەکان ٦٠ دۆلارە، ھەروەھا لە ڕاستیدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەدا نەبووە".


روونیشیكرده‌وه‌، قەبارەی بودجە بە نرخی ئێستا ١٣٠ ترلیۆن دینارە، بەڵام کورتهێنان لە خەرجی بەکاربردن و خەرجی وەبەرهێنان نزیکەی ٣٠ ترلیۆن دینارە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق