سروە خۆشناو-تەندروستی-نوێ ژین
هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین و ماددەی ئۆرگانی، چارەسەرێکی سروشتی زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکانە و لەزۆربەی وڵاتانی جیهان، وەک جێگرەوەی زۆر دەرمان و چارەسەری پزیشکی بەکاردێت، چەند سودێکی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.
سودەکانی هەنگوین ئەمانەن:
١-رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبون بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و چەند جۆرێکی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٢-هەنگوین مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە لەو کەسانەی توشبونی شەکرەی جۆری دوەمن، تەنیا پێویستە رێژەیەکی کەمی لێبخۆن، دڵنیابنەوە لەوەی هەنگوینی دەستکرد نەبێت و سروشتی بێت.
٣-سوتاوی چاکدەکاتەوە، میسرییە کۆنەکان هەنگوینیان بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی بەکارهێناوە، تا ئەمڕۆ یەکێکە لە رێگە باو و کاریگەرەکان، سوربونەوە و هەوکردنی سوتاوی کەمدەکاتەوە.
٤-پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانەی تێدایە، پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.
٥-رێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵ هۆکارە بۆ ئەوەی چەوری لەناو خوێنبەرەکان دروست ببێت، ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، بەڵام هەنگوین ئەو رێژە کۆلسیتڕۆڵە کەمدەکاتەوە.
٦-هەنگوین یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ نەهێشتنی کۆکە بەتایبەتی لە منداڵدا، بەڵام پێویستە نەدرێت بە منداڵی خوار تەمەن ١ ساڵ.
٧-سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، دژە بەکتریا و دژە ئۆکسانە، سیستمی بەرگری بەهێزدەکات بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان.
پزیشکان هەمیشە رێنمایی خهڵکی دەکەن، لەسەر گەدەی بەتاڵ هەنگوین بخۆن، چونکە سودە تەندروستییەکانی زۆرن، تێکەڵکردنی لەگەڵ شیردا جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق