کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 18 سبتمبر 2021

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

 

 کەش و هەوا_نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبێتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر ٣٥ و دهۆک ٣٥، سلێمانی ٣٤، هەڵەبجە ٣٥ و کەرکووک ٣٧ پلەی 

لەبارەی كەشوھەوای سبەی یەکشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق