وێنەگری ئەسپ سوارەکەی تەق تەق داوایەکی هەیە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 22 مارس 2019

وێنەگری ئەسپ سوارەکەی تەق تەق داوایەکی هەیە



دوای ئەوەی لە ڕێو ڕەسمێکی ئەسپ سواریدا لە شارۆچکەی تەق تەق وێنەی ئەسپ سوارەک بەناوی زریان کەخۆی بەشێوەیەکی ئاسایی وێنەی گرتبوو بەشێوەیەکی زۆر لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە بەهۆی ئەوەی لەوێنەکەدا ئەسپەکە عەورەتی بەدەردەکەوێت"فۆتۆگرافەری وێنەکە بۆ نوێ ژین دەدوێت.

بۆتان حەتەم فۆتۆگرافەری وێنەکە بە نوێ ژین ی ڕاگەیاند" لە ڕۆژی ۲٠ی۳ بەبۆنەی ساڵی تازە و جەژنی نەورۆزەوە لە شارۆچکەی تەق تەق ڕێو ڕەسمی ئەسپ سواری بەڕێوەچوو و منیش وەک فۆتۆگرافەر لەوچاڵاکیەدا بەژدار بووم"

ڕاشیگەیاند" وێنەکە بەئەنقەست بڵاونەکراوەتەوە و بەهۆی ئەوەی وێنەی زۆری گرتووە و خاوەنی وێنەکان داوایەکی زۆریان کردووە بەپەڵە بڵاویکردۆتەوە و ئەو وێنەیەش لەنێویاندا بووە.

وتیشی"ئەو کەسانەی هەڵساون بە ناو زڕاندنی من یاخود ئەسپ سوارەکە" کەسانێکی ناڕۆشنبیرن لە پەیج و ئەکاونتە سێبەرەکانەوە ئەو کارەیان کردووە.

هەروەها ناوبراو دەلێت" داوایان لێدەکەم واز لەو جۆرە کارانە بێنن و بتوانن تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بۆ کاری باش بەکار بینن نەک ناو و ناو زڕاندن و لەکەدار کردنی کەسانی بەرامبەریان.

دەشلێت"داوا دەکەم ئەو تەشیر و قسە نەشیاوانە ڕابگرن کە بە من یاخود بە هەر کەسێکی تری دەکەن و هیوا خوازم چیتر وێنەکە بڵاونەکرێتەوە هەر پەیجەک یاخۆد پێگەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردۆتەوە بیسرێتەوە.

لەلایەن:زێدان خەسرەو


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق