بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران لەو شەپۆلی بارانبارینە بەخورەی روی لەهەرێمی كوردستان كردوەو دوركەوتنەوە لە مەترسییەكانی دروستبونی لافاو، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی پشوی فەرمی راگەیاند.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ "دوشەممە" پەروەردەی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " ئاگاداری بەڕیوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەكان سنووری بازیان و دۆڵەڕوت و كەندەكەوەو قولەرەیسی و بەكرەجۆ دەكات لەبەر كەشوهەواو سەلامەتی قوتابیان دەتوانن ئەمڕۆ دەوام ڕابگرن، بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەكانی ناوشاریش سەرپشكن لە دەوام كردن ".
ئـ.دیار حسێن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق