ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ۲۹ی نیسانی ۲۰۱۹"مزگەوتێک "لە سنوری قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک بۆردوومان کرا .
سەرچاوەیەک لەئامێدی بەنوێ ژین ی ڕاگەیاند" لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە مزگەوتی گوندی کانێ مازی لە ناحیەی چەمانکی سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرا ،
وتیشی"مزگەوتەکە بەتەواوەتی ڕووخاوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی لێکەوتۆتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە" فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بۆردومانی سنوری قەزای ئامێدی دەکەن بەبیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە لەناوچەکە و لەماوەی ڕابردوشدا بەهۆی بۆردومانەکانەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق