حیزبێکی نوێ لە کوردستان دادەمەزرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 29 أبريل 2019

حیزبێکی نوێ لە کوردستان دادەمەزرێت

لۆگۆی حیزبی پارتی دیموکراسی و دادپەروەری


سەرباز احمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

حیزبێکی نوێ بەناوی "پارتی دیموکراسی ودادپەروەری P.D.D دامەزرا و سەرپەرشتیاری حزبەکەش بۆ نوێ ژین دەلێت بارەگای سەرەکیان لەهەولێری پایتەختە.


دانا تەیب مەنمی"سەرپەرشتیاری پارتی دیموکراتی و دادپەروەری بە نوێ ژین ی ڕاگەیاند" ئێمە چەند گەنجێک دوای هەلوەشاندنەوەی حیزبی ،هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەکێتی و بێئومێد بوونی دەنگدەران و لایەنگرانی حیزبەکە و دوای دابەشبوونی حیزبەکە بڕیارماندا بەدروستکردنی ئەم حیزبە.


مەنمی ڕاشیگەیاند" لە ئێستادا ڕێکارە یاساییەکانمان گرتۆتەبەر بۆ وەرگرتنی مولەت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاوەڕێ دەکەین کەی مولەتیان پێداین بەفەرمی ڕایدەگەیەنین و یەکەم کۆنگرەمان دەبەستین.

سەرپەرشتیاری حیزبەکە لەبارەی پشتیوانی دارایی حیزبەکەوە بۆ نوێ ژین وتی" ئێمە پشتمان بەخۆمان بەستووە و لە ئێستادا هیچ پشتیوانیەکی داراییمان نیە و ئێمەش هیواخازین کە مولەتمان وەرگرت ، بودجەمان بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی کوردستانی پێبکەین.

هەروەها ناوبراو لەبارەی هەبوونی میدیای حیزبەکەیانەوە بەنوێ ژین ی وت" لەئێستادا ئیمکانیەتی دامەزراندنی میدیامان نیە و تەنیا خاوەنی چەند پەیجێکین لە سۆشیاڵ میدیا .

لەدرێژەی لیدوانەکەیدا بۆ نوێ ژین وتی" ئێمە لەدژی هیچ حیزبێک و بۆ لێدانی هیچ حیزبێک دانەمەزراوین ،ئێمە دەمانەوی دادپەروەری و دیموکراسی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکەین.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق