دیار حسێن_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ۲۰۱۹/٥/۲، تەرمی خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە .
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲ی ئایاری ۲۰۱۹ لەڕاگەێندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند"ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن زانیارییان پێگەیشت بەبونی تەرمێك لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانەوە كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی خوێندكارەكە بۆ پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە .
پۆلیسی سلێمانی دەلێت" خوێندكارەكە ناوی (أ ، م ، ق ) دانیشتوی قەزای سەید سادقە ، خوێندكاری قۆناغی پێنجی كۆلێژی پزیشكی بووە لە زانكۆی سلێمانی .
لەڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەش بەوەدراوە" لەئێستادا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق