لەسەر ڕوداوی كوشتنی كچێك چوار تۆمەتبار دەستگیردەكرێن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 مايو 2019

لەسەر ڕوداوی كوشتنی كچێك چوار تۆمەتبار دەستگیردەكرێن


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند"هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ چوار كەس بە تۆمەتی خەنكاندنی كچێكی تەمەن ۲٤ ساڵ دەستگیردەكەن .

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲ی ئایاری ۲۰۱۹ لەڕاگەێندراوێکدا بەڕێوبەڕایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند"ڕۆژی۳ی ٤ی۲۰۱۹ ، لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – تەكیە تەرمی كچێك دۆزرایەوە . دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی (ك ، ح ، ق ) تەمەن 24 ساڵ ، ڕەگەز مێ‌ بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە و دەركەوت كە كوژراوەكە بە پەت خنكێندراوە و كراوەتە ناو تورەكەیەكەوەو لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – تەكیە فڕێدراوە.

لەڕاگەێندراوەکەدا هاتووە"هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا ڕۆژی ٤ی٤ی ۲۰۱۹تۆمەتبار (ڕ ، ع ، م ) دەستگیربكرێت و ڕۆژی٨ ی٤ی ۲۰۱۹ تۆمەتبار (ح ، ق،ح ) دەستگیربكرێت و شەش ڕۆژ دوای ئەو تۆمەتبارەش هەریەكە لە (ه ، ح ، ق - ه ،ح ،ق ) دەستگیربكرێن و سەرجەمیان بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤۰٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە" فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ باوكی كوژراوەكە دەرچووە بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەكراوەو هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵی دەستگیركردنیدان .

لەڕاگەێندراوەکەدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشی بەوەداوە"لە ئێستادا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تەكیە لێكۆڵینەوەكان بەدەوامن .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق