کەشناسی هۆشداریەکی لەبارەی شەپۆلێکی باران بارینەوە بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 مايو 2019

کەشناسی هۆشداریەکی لەبارەی شەپۆلێکی باران بارینەوە بڵاوکردەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲ی ئایاری ۲۰۱۹ بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەڕاگەێندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست نوێ ژین کەوتووە ڕایگەیاند"سبەی هەینی شەو لەکاتەکانی درەنگدا هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین کاریگەری ئەم شەپۆلە لەدەریای سور و تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە .

لەڕاگەێندراوەکەدا هاتووە"باران بارین لەتەواوی ناوچەکەمان دەباریت و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆک ئاستی بارانی زیاتر دەبێت لە بەبەراورد لەناوچەکانی تر لەگەڵ باران بارینیش ئەگەری تەرزە بارین هەیە لەهەندێ ناوچە لەکاتی باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە .

هەروەها ڕاشیگەیاندووە"پلەکانی گەرما ڕوولە نزم بوونەوە دەکات بە۳تا ٥پلە .

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەداوە"ڕۆژی شەممە لەکاتەکانی درەنگدا کاریگەری ئەم شەپۆلە نامێنی.

هاوکات لەبارەی بارانی پێشبینیکراو لەسەنتەری پارێزگاکان ڕایگەیاندووە"لە هەولێر لەسەڕووی ۱٤ملم دەبێت وپارێزگای سلێمانی لەسەڕووی ۱۰ملم دەبێت وکەرکوک لەسەڕووی ۱۳ملم دەبێت ودهۆک لەسەڕووی ۲۰ملم دەبێت هەروەها لە هەلەبجە لەسەڕووی ۱۰ملم دەبێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق