دەزگای ئاسایش ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی نەوەی نوێ بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 1 مايو 2019

دەزگای ئاسایش ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی نەوەی نوێ بڵاوکردەوە


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱ی ئایاری ۲۰۱۹ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند"بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، لێکۆڵینەوە و  بەدواداچوونی وردی  دەستپێکرد ، بۆ تاوانێکی رێكخراو ، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە . 

لەڕاگەێندراوەکەدا هاتووە" لەو چوار چێوەیەدا ، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد  ، چەند کەسێک  ، لەو تۆمەتبارانەی ، لە ئۆفیسی سەرەکی  سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون ،   بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە ، ھێزەکانمان دەستگیریانکردن . 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەداوە"ئەم رێوشوێنەش  ، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگابووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق