گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ئەمڕۆ شەممە ۲۹حوزەیرانی ۲۰۱۹ شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی "نەتەوە یەکگرتووەکان" لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "ڤاڵا فەرید" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە.
جێگای باسە شاندەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
شایەنی ئاماژە پێدانە پێشتر "ئەحمەد سەحاف" وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بوو "شاندەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دەگەنە عێراق و ھەمان رۆژ دەگەڕێنەوە و بە داوەتنامەی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەردانەكە ئەنجام دەدەن".
وا بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆمار سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆدەبنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد ئەم سەردانە مێژوویی دەبێت بۆ عێراق لە چوارچێوەی كارەكانی حكوومەتدا دێت بۆ پێشخستنی رۆڵی نێودەوڵەتیی عێراق لەنێو وڵاتانی جیهاندا و نیشانەی هێوربوونەوە و سەقامگیری دۆخی ئاسایشی عێراقە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق