دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی۳۰ـی ئابی ۲۰۱۹ له ناو بازاڕی شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به خانه‌قین، هاوڵاتیه‌ك به چەکی بێده‌نگ كوژرا، هێزه ئه‌منیه‌كانیش هاتوچۆیان بۆ ئه‌و شاره‌دێیه قه‌ده‌خه كرد.
سەرچاوەیەکی ئه‌منی لەناو قه‌ره‌ته‌په‌وە ڕایگه‌یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناو بازاڕی قه‌ره‌ته‌په کەسێک به ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ كوژرا".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوش کردوە "تاوانبارەکە به ماتۆرسكیل هه‌ڵاتوه و بەئامانجی دەسگیرکردنی، هێزه ئه‌منیه‌كانی قەرەتەپە رێگه‌كانیان داخست و هاتوچۆكردنیش قه‌ده‌خه كراوه".
ئه‌و سەرچاوە ئه‌منیە ئەوەشی خستۆتەڕوو لەئێستادا ھەموو ھاتوچۆیەک بۆ ناوەوە و دەرەوەی قه‌ره‌ته‌پە قەدەغه کراوە، وتیشی روداوه‌كه له ناو بازاڕدا ڕویداوە و هێزه ئه‌منیه‌كانیش له ناو بازاڕدان".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق