ئوسامەئەحمەد - ناوەندی هەواڵی - نوێ ژین
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند : " ئەمڕۆهەینی بەواری ٣۰ـی ئابی ٢٠١٩ کاتژمێر ٧:٠٠ ئێوارە بریندارێك بەناوی (ع، ئ،ح ) لە دایك بووی ساڵی ١٩٩٥ پیشەی کاسب بوو دانیشتووی گوندی باوزێ سەربەئسێوە گەیەندارایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کەبەوتەی کەسوکارەکەی لەکاتی پاککردنەوەی چەکی جۆری (کڵاشینکۆف )گولە یەك لەدەستی دەرچووە بەرخۆی کەتۆتەوە".
ئەوەشیان خستۆتە ڕوو بریندارەکە بەئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گوازراوەتە بۆنەخۆشخانە گشتی قەڵادزێ دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی ئیسێوە بەهاوکاری ئاسایشی ناخیەکە گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە لەئێستادا بریندارەکە لەژێرچاودێری پزیشکی دایە.
وتیشیان مەلەفی لێکۆلینەوە بۆڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق