ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣٠ی ئابی ٢٠١٩، كاتژمێر حەوتی ئێوارە بریندارێک گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
هەروەها پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژەی بەوەشدا: "بریندارەکە ناوی (ع. ئـ. ح.)ە، و له‌دایک بووی ساڵی ۱۹۹٥ پیشه‌ی كاسبە، و دانیشتوی گوندی باوزێی سه‌ر به ناحیه‌ی ئیسێوه‌یە.
هاوکات پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژەی به‌وته‌ی كه‌سوكاری کردووە له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كی جۆری "كڵاشینكۆف" گوله‌یه‌ک له‌ده‌ستی ده‌رچووه و به‌رخۆی كه‌وتۆته‌وه لەئێستاشدا برینداره‌كه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه، ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كی به‌كار هاتوو، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق