مەسرور بارزانی فەرمانێکی نوێ دەربارەی پاسپۆرت دەردەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 30 أغسطس 2019

مەسرور بارزانی فەرمانێکی نوێ دەربارەی پاسپۆرت دەردەکات


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سەنتەری ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكانی هەرێمی کوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ كه‌رتی گشتی، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا شاره‌ گه‌وره‌كان، به‌ڵكو هه‌مو قه‌زاكانیش ده‌گرێته‌وه‌".

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، "له‌و چوارچێوه‌یه‌ش بڕیاردراوه‌، سه‌نته‌رێكی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌ قه‌زای كۆیه‌ش بكرێته‌وه‌".

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتیشی، بڕیاره‌ له‌ قه‌زاكانی زاخۆ، سۆران و ئاكرێش سه‌نته‌ری ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكرێته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق