گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەخەكردنی كاری تەكسی لە فەرمانبەر و هێزەكانی ناوخۆ پەیوەستە بە تەواو كردنی كارەكانی تۆماری بایۆمەتری.
ناوبراو ئەمەشی دووپاتکردەوە" هەركاتێك كاری تۆماری بایۆمەتری تەواو بوو، ناوی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەنێردرێتە وەزارەتی ناوخۆ، ئەوانیش ئەوكاتە نابێت مۆڵەتی شۆفێری تەكسی بدەنە فەرمانبەرانی دەوڵەت.
شایەنی باسە بڕیاری قەدەخەكردنی كاری شۆفێری تەكسی لە فەرمانبەران و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ۱ـی ئەیلولی ۲۰۱۹ جێبەجێدەكرێت، بەڵام تا کاتی بایۆمەتری دواخرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق