لەسەر پشووی هەفتەی داهاتوو ڕوونكردنەوە دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 29 أغسطس 2019

لەسەر پشووی هەفتەی داهاتوو ڕوونكردنەوە دەدرێت

 

ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

به‌رپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 1ی موحەڕەم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو و ئەو ڕۆژەش لەسەرجەم دامەزراوەكان پشووە .

به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانە بەهۆی سەرەتای ساڵی كۆچییەوە دەبێتە پشووی فەڕمی لە سەرجەم دامودەزگاكان له‌وبارشه‌وه‌، مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاند، 31ی ئەم مانگە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی ساڵی كۆچی.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ساڵانە سەرەتای ساڵی كۆچی دەبێتە پشووی فەڕمی، بۆ ئەمساڵیش 1ی موحەڕەم دەكەوێتە ڕۆژی شەممەوە و ئەو ڕۆژەش لەسەرجەم دامەزراوەكان پشووە، به‌ڵام ڕۆژی یەكشەممە پشوو نییە و دەوامی فەڕمییە لەسەرجەم دامەزراوەكان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق