لە ئاکامی تۆپباران کردنی فرۆکەکانی تورکیا چوار هاوڵاتی بریندار بوون - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 29 أغسطس 2019

لە ئاکامی تۆپباران کردنی فرۆکەکانی تورکیا چوار هاوڵاتی بریندار بوون


ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

ئەمڕۆ ۲۹ی ئابی ۲۰۱۹، فرۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان کردە ئامانج بەهۆیەوە هاوڵاتیەکی هەرێم بریندار بوو.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی "محەمەد سەلیم" لە دێرەلووك بە میدیاکانی راگەیاند: "کەمێك بەرلە ئێستا لە گوندی شێرانەی سەر بە قەزای ئامێدی، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردە ئامانج.

لەبارەی ئەم بۆردومانەش وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: "لەو هێرشەدا سێ گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج.

لە ئاکامی ئەم بۆردومانەشدا هاوڵاتیەکی هەرێم کەسەردانی گوندەکەی کردبوو بریندار بوو لەمبارەیەوە محەمەد سەلیم، رایگەیاند: "رەوشی تەندروستیی باشە، برینەکەی سووکە و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی دێرەلووك کراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق